له چیك خۆپیشاندان دەستیپێکرد و سه‌رۆك وه‌زیران خرایه به‌رده‌م دوو بژارده
خۆپیشاندان لە چیک
وێستگه نیوزـ
هه‌زاران هاوڵاتیی چیك به‌شدارییان له گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌یان كرد و سه‌رۆك وه‌زیرانیان خسته به‌رده‌م بژارده‌ی پۆسته‌كه‌ی و ئه‌و ملیاران دۆلاره‌ی كه هه‌یه‌تی.
پۆلیسی چیك ئاشكرایكرد نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی وڵاته‌كه‌یدا به‌شدارییان كردوه و هێشتا خۆپیشانده‌ران له پاركی لیتنا له براگ-ی پایته‌خت ماون و له سه‌رتاسه‌ری وڵاتیشه‌وه خۆپیشانده‌ری دیكه دێنه پاركه‌كه‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوا له ئه‌ندرێ بابیچ-ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن یان واز له پرۆژه بازرگانییه‌كانی بهێنێت، یان ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت.
خۆپیشاندانه‌كه له‌كاتێكدا رێكخرا كه چیك یادی 30 ساڵه‌ی كوده‌تای ئاشتیانه به‌سه‌ر حزبی شیوعی چیكۆسلۆڤاكیای پێشوو ده‌كاته‌وه و خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن كه سه‌رۆك وه‌زیران به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سلۆڤاكیایه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می حزبی شیوعی تێكه‌ڵه.
PM:10:09:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت