بەڤیدیۆ.. زۆرانبازێکی رۆمانسی
وێستگە نیوز-
زۆرانبازێکی ئەمریکی بەشێوەیەکی جیاواز ئاهەنگی سەرکەوتنی لە یەکەم یاری ژیانی پیشەگەری خۆیدا گێڕا.
جۆشوا برۆکنەر، زۆرانبازێکی ئەمریکیە دوای سەرکەوتنی بەسەر رکابەرەکەیدا و لەبەرچاوی ئامادەبوویەکی زۆردا داوای لە هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەی کرد.
دوای ئەم کارەی جۆشوا لەلایەن ئامادەبووانەوە ناونرا " زۆانبازە رۆمانسیەکە".
جۆشوا برۆکنەر-ی تەمەن 24 ساڵ راستەوخۆ دوای سەرکەوتنی لە یارییەکەدا لەسەر ستەیج بانگی خۆشەویستەکەی کرد، پێش بانگکردنیشی بە ئامادەبووانی وت، " رەنگە پێشبینی ئەوە بکەن دوای ئەم یارییە من راستەوخۆ رووبەڕووی زۆرانبازێکی دیکە ببمەوە بەڵام من ئێستا رووبەڕووی خۆشەویستەکەم دەبمەوە".
خۆشەویستەکەی برۆکنەریش کە ناوی کاتی بیتزینگە هاتە سەر ستەیج و بە داوای هاوسەرگیرییەکە رازی بوو، ئامادەبووانیش دەستیان کرد بە چەپڵەڕێزان.
ش . ر
PM:09:08:15/11/2019
ئهم بابهته 7404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت