خامه‌نه‌ئی ره‌زامه‌ندیی لەسەر لێبوردنی گشتیی بۆ ئازادکردنی هه‌زاران به‌ندكراو ده‌ربڕی
عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر لێوردنی گشتی بۆ هه‌زاران به‌ندكراوی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویكرده‌وه: عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر و ئیمام جه‌عفه‌ری سادق، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پێشنیازی لێبوردنی گشتی بۆ به‌ندكراوان ده‌ربڕیووه.
راشیگه‌یاندوه كه لێبوردنه‌كه ئازادكردنی به‌ندكراوان یان سوككتر كردنی سزاكانیان ده‌گرێته‌وه و به‌و جۆره‌ش سێ هه‌زار و 552 به‌ندكراو له لێبوردنه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه 32 چالاكوان كه زۆربه‌یان رۆژنامه‌نوس و خوێندكارن له‌و لێبوردنه سوودمه‌ند ده‌بن، ئه‌مه جگه‌له چه‌ند به‌ندكراوێكی دیكه دۆسیه‌كانیان په‌یوه‌یسته به ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك دژی ده‌وڵه‌ت ده‌ستگیركراون.
له مانگی شوباتی رابردووش‌دا و به‌بۆنه‌ی یادی 40 ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، خامه‌نه‌ئی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر لێبوردنی گشتی بۆ 50 هه‌زار به‌ندكراو ده‌ربڕی.
PM:11:46:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت