ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لە کەرکوک زه‌ویه‌كی بۆ حكومه‌ت گه‌ڕانده‌وه كه به‌هاكه‌ی 10 ملیار دیناره
دیمەنێک لە شاری کەرکوک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق ئاشكرایده‌كات، كه فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكی سه‌ر به ده‌سته‌كه‌یان پارچه زه‌وییه‌كیان له پارێزگای كه‌ركوك بۆ حكومه‌ت گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه به‌هاكه‌ی 10 ملیار دیناره.
له راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2019، بڵاویكردووه‌ته‌وه: "فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكی سه‌ر به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی توانیویانه پارچه زه‌وییه‌ك بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، كه بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی كه‌سێك ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو، وه‌ك پاركینگی ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری گه‌وره به‌كاریده‌هێنا".
ده‌سته‌كه ده‌شڵێت: رووبه‌ری زه‌وییه‌كه پێنج دۆنمه و به‌هاكه‌ی ده‌گاته 10 ملیار دینار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "له‌سه‌ر یاداشتی زه‌بتی دادگه‌ری كۆنووسی ئوسوڵی بۆ پڕكراوه‌ته‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه و تۆمه‌تباره‌كه دراونه‌ته دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند به ده‌ستپاكی له كه‌ركوك، دادوه‌ریش فه‌رمانی راگرتنی تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ركردووه به‌پێی ئه‌حكامی ماده‌ی 240 له یاسایی سزدانی عیراق".
هــ. ر
PM:01:27:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت