ماوەی 20 ساڵ ددانێک لە لوتیدا گەشەی کرد



وێستگە نیوز-
پیاوێکی چینی پزیشکەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد دوای ئەوەی ئاشکرایان کرد بۆ ماوەی 20 ساڵ ددانێک لە لوتیدا گەشەی کردووە. 

رۆژنامەی دەیلی مەیل ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە چانگ بینچینگ تەمەن  30 ساڵ لە شاری هاربین-ی باکوری رۆژهەڵاتی کاتێک بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە لوتیدا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە  پزیشکەکان ئاشکرایان کردووە کە ددانێکی گەورە لە لوتیدا بەشیوەیەکی نامۆ گەشەی کردووە.

پزیشکەکان رایانگەیاندووە دۆخی چانگ بینچینگ زۆر دژوار بووە و بەردەوام هەناسەدانی کێشەی هەبووە و شەوانیش بەشێوەیەکی ئارام نەخەوتووە، بەردەوامیش بۆنێکی ناخۆش لە لوتیدا هەبووە.

دوای پشکنینکی تیشک پزیشکەکان هەستیان بە بوونی پارچەیەکی گەورە لەبەشی دواوای لوتی بینچینگدا کردووە، توانیویانە ئەو دانە لە لوتی بینچینگ دا لە نەشتەرگەرییەکی 30 خولەکیدا دەربهێنن.

هۆکاری ئەم رووداوە ئەوە بووە ئەوکاتەی بینچینگ تەمەنی 10 ساڵ بووە لە بەرزاییەکی زۆرەوە کەوتووەتە خوار و دانەکانی شکاون و یەکێکیان هەر لەناو دەمیدا ون بووە و هەستی بەوە نەکردووە کەوتووەتە لوتیەوە.

دوای رووداوەکە کە براوەتە نەخۆشخانە بە 60 تەقەڵ برینەکەیان بۆ دووریوەتەوە بەڵام لەو کاتەدا هەستی بە هیچ ئازارێک لە لوتیدا نەکردووە.

وا دەردەکەوێت  وردە وردە دانەکە لە لوتی چانگ بینچینگدا گەشەی کردووە، پزیشکەکان بە حاڵەتێکی دەگمەن هەژماریان کردووە سەرسوڕمانی خۆیان پیشانداوە.

لێکۆڵینەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە تەنها لەنێوان ساڵانی 1959- 2008 ، 23 حاڵەتی لەوجۆرە لە نەخۆشخانەکاندا تۆمار کراون.


ش . ر 


AM:11:27:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو