واده‌ی هاتنی پڕۆژه یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت
پەرلەمان چاوەڕوانی یاسای چاکسازییە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
په‌رله‌مانی كوردستان خۆی بۆ هاتنی پڕۆژه یاسای چاكسازی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاماده ده‌كات و به‌پێی زانیارییه‌كانیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاساكه ده‌گاته په‌رله‌مان.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕوانه پڕۆژه یاسای چاكسازی له مووچه‌ی پله باڵاكان و خانه‌نشینان بگاته ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات و په‌سه‌ندی بكات.
روونیشیكرده‌وه: یاسای چاكسازی له په‌رله‌مانی كوردستان زۆرترین گفتوگۆ هه‌ڵده‌گرێت، به په‌سه‌ندكردنیشی چاكسازییه‌كی باش روو دێته ئاراوه و هاوسه‌نگی له مووچه‌دا دروست ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كار‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
PM:02:01:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت