بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی: چەند پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێ دەکرێت



وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەبڕی زیاتر لە153 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، " بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی 153 ملیۆن 757 هەزار و 250 دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت".

بەپێی راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی، پرۆژەكانیش لەماوەی 45 رۆژدا تەواو دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای مادۆ-وە جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پرۆژانەی جێبەجێدەکرێن بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی:

 -دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 17 فیدەری 215 لەگەرەكی خەبات و چوارچرا فیدەری 215.

- گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی ژاڵەی سەروو/ وێستگەی باشوور فیدەری 127

-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی لەگەڵ دانانی ستوونی پەستان بەرز + پەستان نزم لەگەڵ راكێشانی بۆ كەرتی 20 چوارچرا.

-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 11 فیدەری 124/لەگەرەكی كانی باو باشوور فیدەری 124

-چارەسەركردنی محاویلەی ژمارە (11) فیدەری 117 گەرەكی زێڕینۆك

-پێدانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 17 لەگەرەكی خەبات وێستگەی باشوور فیدەری 115

-دانانی محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی كەرتی 49كانی راپەڕین/قولەرەیسی فیدەری 343 لەسلێمانی.


ش . ر


PM:01:07:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو