چالاکوانێک: خۆپیشاندەران نەخشەڕێگای UN بۆ چارەسەری کێشەکانی عیراق رەتدەکەنەوە


وێستگە نیوز-
چالاکوانێکی دیاری خۆپیشاندانەکانی عیراق رایگەیاند، نەخشەڕێگای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چارەسەری قەیرانی عیراق هیچ گرنگیەکی نیە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی خۆپیشاندەران قبوڵی ناکەن و سورن لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران. 

نائیل زامیل، چالاکوانی دیاری خۆپیشاندانەکانی عیراق بە ئاژانسی سپوتنیک-ی روسی راگەیاندووە خۆپیشاندەرانی عیراق متمانەیان بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەدەستداوە لەسەر ئەو نەخشەڕێگایەی نێردراوی رێکخراوەکە بۆ عیراق پێشکەشی کردووە و لە لێدوانەکانیشیدا ژێنین بلاسخارت، نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق رەخنەی لە خۆپیشاندەران گرتووە.

ئەو چالاکوانە وتووشیەتی، " رێککەوتنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی، بەڵام بە لای خۆپیشاندەرانەوە نەخشەڕێگای نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ گرنگیەکی نیە و خۆپیشاندەران هیچ چارەسەرێک جگە لە دەستلەکارکێشانەوەی و حکومەت لێپرسینەوە لێی قبوڵ ناکەن".

زامل ئاماژەی بەوەش داوە ، خۆپیشاندانەکان لە بەسرە بەردەوامن بەتایبەت لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگادا بڕیاریش واتیە خۆپیشاندەران مانگرتن رابگەیەنن.

نائیل زامل جەختیشی لەوە کردووەتەوە خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی هێمنانە بەڕێوەدەچن سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندەران رووبەڕووی هێرشی توند و کوشتن و بریندارکردن دەبنەوە بە چەکی راستەوخۆو گازی فرمێسک رێژ.


ش . ر


AM:10:32:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 5032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت