وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 13ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2019، مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت.
AM:10:23:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 21772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت