كاروانێكی نوێی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی گه‌یشته‌ رۆژئاوای كوردستان

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی كەلوپەلی سەربازیی له‌ رێگه‌ی شاری قامیشلۆوه‌ گه‌یانده‌ رۆژئاوای كوردستان.


روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و بارهەڵگرەکانیش کەلوپەلی سەربازییان هەڵگرتبوو.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشكردووە: کاروانە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چووەتە شاری قامشلۆ.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە گەڕی ھاوبەشی سەربازیی ھێزەكانی رووسیا و توركیا لە ھەندێك ناوچەی رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەچێت، ھاوكات ھێزەكانی ئەمریكاش گەڕاونەتەوە چەند بنكەیەك كە لەسەرەتای ھێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان چۆڵیان كردبوو.

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام سوپای توركیاو ئۆپۆزسیۆنه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌رده‌وامن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیان تێكشكێندراوه‌.

هــ. ر


AM:10:00:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3992 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو