خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار: عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی نییه
عەلوەی نوێی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسلوه ده‌كات كه عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی ده‌كه‌وێته نزیك كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه، سه‌دا 70ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، به‌ڵام تا ئێستا مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی وه‌رنه‌گرتووه.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: عه‌لوه‌ی نوێی سلێمانی كه سه‌دا 70ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و ده‌كه‌وێته سنووری تاسڵوجه‌و نزیك كارگه‌ی چیمه‌نتۆ، تا ئێستا مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی وه‌رنه‌گرتووه.
وتیشی: "شوێنی عه‌لوه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه، كه ئه‌و كارگه‌یه كێشه‌یه بۆ عه‌لوه‌كه چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌هه‌مه‌كانی دروست ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه داوامان كردووه یان كاره‌كانی عه‌لوه نوێیه‌كه رابگیرێت یان ده‌بێت حكومه‌ت فلته‌رێكی به‌هێز بۆ كارگه‌ی چیمه‌نتۆكه بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی ده‌ردانی ماده‌ی ژه‌هراوی كه‌م ببنه‌وه".
ئەوەشی باسکرد: بۆ ئەوەی ئەو پرسە یەکلا ببێتەوە هەفتەی داهاتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەسەر دەکەن و بڕیاری لە بارەوە دەدەن، بۆ ئەوەی یەکلای بکەنەوە.
AM:09:51:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت