پیرانشار.. دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداربوون
کۆڵبەری.. پیشە مەترسیدارەکە
وێستگە نیوز ـ
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئاشكرای كرد كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه له پیرانشار، دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئێوارەی رۆژی دووشەممە 11ی تشرینی دووه‌می 2019، هێزە ئه‌منیه‌کانی ئێران لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی (شاخە رووخا‌و) تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە ودوو کۆڵبەر بریندار بوون.
راشیگه‌یاندووه: دوو كۆڵبه‌ره برینداره‌كه ناویان (سیروان سەعدەت نیا) ته‌مه‌ن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی دڵاوان، (سولەیمان ئابتین) ته‌مه‌ن 50 ساڵ و خەڵکی گوندی بادیناوێ بە سەختی بریندار بوون.
رێكخراوه ئه‌وه‌شی ئاماژه پێداوه كه هه‌ندێک زانیاری باس لە بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر دەکەن، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی دوو کەسیان بۆ ۆوون بووەتەوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی ناوەندە پزیشكیه‌کانی شاری چۆمان لە باشووری کوردستان کراون، رێكخراوه‌كه وای وتووه.
هــ. ر
AM:08:29:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت