په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان له دیارده‌ی پاره كۆكردنه‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕیی قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەکانی منداڵانی له دیارده‌ی پاره كۆكردنه‌وه ئگادار كرده‌وه و داوای لێ‌كردن كه پابەندبن بە ناوەرۆکی نوسراوێكهوه كه ئاراسته‌ی كردون.
له نوسراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2019 ده‌ركراوه و واژوی به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆئاوای له‌سه‌ره، هاتووه: له سیستمی قوتابخانه و خوێنندگهكاندا هاتووه كه خوێندن به خۆڕاییه و بێ به‌رامبه‌ره، بۆیه دیارده‌ی پاره كۆكردنه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داواشی له ده‌سته‌ی كارگێڕیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فێركردن كردووه كه پابه‌ندبن به بڕیاره‌كه، به‌پێچه‌وانه‌وه بیانوو هێنانه‌وه و شه‌رعیه‌ت دان به دیارده‌ی پاره كۆكردنه‌وه، ده‌چێته چوارچێوه‌ی سه‌رپێچی و رێوشوێن به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكار ده‌گیرێته‌به‌ر.
PM:11:55:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3084
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت