سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق: چاكسازییه‌ به‌ڵێندراوه‌كان بڕیارێكی ته‌واو عیراقییه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه‌ چاكسازییه‌ به‌ڵێندراوه‌كان بڕیارێكی ته‌واو عیراقییه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ بۆ خواستی گه‌لانی عیراق.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایگه‌یاند: چاكسازی به‌ڵێندراو له‌ عیراقدا بڕیارێكی ته‌واو عیراقییه‌و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ویستی گه‌لی عیراق و هیچ شوێنێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌ماوه‌ چونكه‌ هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و نه‌شیاوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ گه‌لی عیراق به‌ گوێره‌ی پێشینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی خۆیان و به‌ رێزگرتن له‌ ویستی مه‌رجه‌عییه‌ ئاینییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا و به‌بڕیاری نیشتمانی داهاتوو بڕیاری خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.


PM:11:05:11/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت