سه‌در له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت هاته ده‌نگ
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عیراق هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و وتی بێده‌نگ نابن ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنیی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا بێت ئه‌وان بێده‌نگ نابن.
وتیشی: عیراق پێویستی به وڵاتی خۆبه‌زلزان و یارمه‌تیی كه‌سی تر نییه، ئه‌مریكاش ئه‌مجاره سه‌لماندی كه وڵاتێكی داگیركه‌ره و حه‌زی به‌گێچه‌ڵكردن و ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری وڵاتانی دیكه.
به‌وته‌ی سه‌در داگیركارییه‌كانی ئه‌مریكا وایكردوه گه‌نده‌ڵكاران و خۆیان به یه‌خه‌ی گه‌لی عیراقدا هه‌ڵبواسن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان بكات، ئه‌وا به خۆپیشاندانی ملیۆنی و به فه‌رمانی راسته‌وخۆ كۆتایی به بونی ئه‌مریكا له عیراق ده‌هێنن.
پێشتر كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عیراق و پشتیوانیی له پێشنیازه‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق كردبوو كه تایبه‌ت بوون به چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئێستای عیراق.
PM:09:35:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت