هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وامین
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش جه‌ختیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌رده‌وامن له كاركردن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مالیز كاغینز، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وامن له‌كاركردن و كاره‌كانیان له ناوچه‌ی دیرك تا شاری دیرئه‌لزور به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی كردن دژبه پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
كاغینز جه‌ختیكرده‌وه كه ته‌واو پابه‌ندن به‌وه‌ی له رووی دارایی و ئایدۆلۆجییه‌وه داعش تێك بشكێنن، ئه‌مه‌ش پێویستی به به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی و هه‌سه‌ده‌یه له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ی دیرك تا ده‌گاته شاری دیرئه‌لزور.
PM:09:02:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت