یه‌په‌ژه ناسنامه‌ی كچه شه‌ڕڤانێكی شه‌هیدی له سه‌رێكانی ئاشكراكرد
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ناسنامه‌ی یه‌كێك له كچه شه‌ڕڤانه شه‌هیده‌كانی خۆی ئاشكراكرد كه له شه‌ڕه‌كانی سه‌رێكانی شه‌هید بووه.
یه‌په‌ژه رایگه‌یاند كه ناوی سه‌ربازیی كچه شه‌ڕڤانه‌كه (نۆبڵدا باغوك)ه و ناوی راسته‌قینه‌ی (سونگوڵ محه‌مه‌د)ه.
سونگوڵ له 18ی مانگی رابردوو له شه‌ڕه‌كانی سه‌رێكانی و له‌میانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی شه‌هید بووه.
فه‌رمانده‌یی گشتیی یه‌په‌ژه سوپاسی تێكۆشانی ئه‌و كچه شه‌هیده شه‌ڕڤانه‌ی كردوه كه وه‌ك سه‌ركرده له فه‌وجی شه‌هید زیلان له‌دژی هێرشه‌كانی توركیا جه‌نگاوه.
PM:08:41:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت