قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی قامیشلۆ بۆ 53 كه‌س زیادی كرد
وێستگه نیوزـ
ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی قامیشلۆ بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی 53 كه‌س.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی قامیشلۆ له دوایین ئاماری سێ ته‌قینه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كه‌ی ئه‌و شاره، ئاشكرایانكرد كه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 47ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاتژمێر 4.10 ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ ته‌قینه‌وه‌ی له قامیشلۆ روویدا كه دوانیان له‌به‌رده‌م ئۆتێل سوفه‌را شاره‌كه ڕوویداوه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی تر برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌م له‌بازاڕی سه‌وزه‌فرۆشان رویداوه‌و له‌ناو برینداره‌كاندا منداڵ و ژن هه‌بوو‌ن، ئۆتێل سوفه‌را ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی وه‌حده‌ی شاره‌كه كه شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵه‌غ و گشتی شاره‌كه‌یه.
ته‌قینه‌وه‌كان وێڕای زیانی گیانی زیانی زۆری به ژماره‌یه‌ك دوكانی هاوڵاتیان گه‌یاندووه.
PM:08:21:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت