مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز-
وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 11/11/2019 ڕایگه‌یاند كه بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان بڕیارە سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم کۆببێتەوە.
جووتیار عادل لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتویه‌تی "بڕیارە لەم هەفتەیەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆدەبێتەوە.
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم روونیکردۆته‌وه کە مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکە، پێداچوونەوە بە ئەرک و ماف و پێداچوونەوەی ئیشوکاری حکوومەتە بە گشتی و کەمکردنەوەی رۆتینە، کە وەک لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی ئەم کابینەیەدا هاتووە، هاوکات پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان لە لایەک، لە لایەکی دیکە گوێگرتنە لە دید و بۆچوونی ئەنجوومەنەکانیش لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگه‌یاند "به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن دەر‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس و چه‌ند داواكارییه‌ك له حكوومه‌ت، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه .
PM:06:47:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت