دی نیرۆ له‌به‌ر كورد به‌شداری خۆپیشاندان ده‌كات
رۆبێرت دی نێرۆ
وێستگه نیوز-
وابڕیاره هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئیتاڵی - ئه‌مه‌ریكی رۆبێرت دی نێرۆ به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه بكات كه وابڕیاره رۆژی 13ی ئه‌م مانگه دژی پێشوازیكردنی كۆشكی سپی له‌ئه‌ردۆغان سازبكرێت.
رۆبێرت دی نێرۆ له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی تویته‌ر داوا له‌هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن و بێنه به‌رده‌م كۆشكی سپی.
هونه‌رمه‌ندی كورد خالید ره‌شید له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دی نیرۆ به‌رز ده‌نرخێنێت و هاوكاتیش هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی بێژ كه پێیوایه پاڵپشتی ئه‌ردۆگانیان كردووه.
خالید ره‌شید له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه ڕایگه‌یاند " هونەرفرۆشانی بەناوبانگی کورد ئەردۆگانیان بەرز کردەوە کردیانە ئەم خەلیفە جەلادە لەهەر حەملەیەکی هەلبژاردن هەرجارەی یەک لەم موتریبانەی بەکار هینا لەدیاربەکر،ئەحمەد کەیا،تاتلیساز،دواجاریش شڤان ، کەچی هونەرمەندیکی بیگانە دای دەگریتە خوارەوە,ئەردۆگان سودی لەمیژووی کەمال ئەتا تورک وەرگرت کەدەولەتی تورکیای بەکورد دامەزراندو دوایی هەر خۆی لەناوی بردن هەزارانی وەکو حەسەن خەیری لەسیدارە دا ،کەچی کورد سودی لەومیژوە تالەی خۆی وەرنەگرتوەو ئیستاش هەر بەردەوامن لەپەیوەندی لەگەل تورک" .
PM:05:21:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت