پنتاگۆن: دەزانین داعش كێی لە شوێنی بەغدادی داناوە


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی باڵای پنتاگۆن رایگەیاند دەزانن رێكخراوی داعش كێی كردووە بە جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی و بەدوایەوەن و دەیانەوێت بە ئامانجی بگرن.

مارك میلی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "ئەی بی سی" ئەمڕۆ ئاشكرایكردكە كەسێكیان لە وشێنی بەغدادی داناوە و چاودێری دەكەن هەندێك زانیاریشیان لە بارەیەوە هەیە.

ناوبراو باسی لەوە كرد كە كوشتنی بەغدادی تەواو رێكخراوی داعشی لاواز كردووە و بەردەوامیش چاودێری توانای رێكخراوەكە دەكەن .
باسی لەوەشكرد لە رۆژان و هەفتەو مانگەكانی داهاتوو بەدوای جێگرەوەی سەرۆكی داعشەوە دەبن و لە هەر هەلێكدا دەیكەنە ئامانج و دەیكوژن.

داعش پێشتر رایگەیاند لە دوای كوشتنی بەغدادی ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورشیان كردووە بە خەلیفە لە شوێنی بەغدادی.

د.ح
 


PM:07:18:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت