ئێران: بە تەواوی لە بەڵیننامەی قەدەغەی چەكی ئەتۆمی نەكشاوینەتەوە


وێستگە نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە وڵاتەكەی بە شێوەیەكی یەكجاری لە رێككەوتناممەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی نەكشاوەتەوە و لە داهاتوودا بڕیار دەدات.

 كەناڵی Press TVی ئێرانی كە بە زمانی ئینگلیزی بەرنامەكانی بڵاو دەكاتەوە لەسەر زاری عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد "كۆماری ئیسلامی هێشتا بڕیاری كشانەوەی لە پەیماننامەی بڵاو بوونەوەی چەكی ئەتۆمی نەداوە"، ئاماژەشی كرد كە وڵاتەكەی چەند سیناریۆیەكی جیاوازی ئامادا كردووە بە پێی دۆخەكە و هەڵوێستی بەرامبەر بڕیار دەدات  .

ئەم لێداونەی موسەوی لە دوای ئەوە دێت كە باڵیۆزی ئێران لە لەندەن حەمید بەعدی نەجاد، رایگەیاند دوای پاشكەی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئێران، لە بەرامبەردا ئێران لەوانەیە وەڵام بداتەوە پاشەكشە بكات لە رێككەوتن نامەی قەدەغەكردنی بڵاو بوونەوەی چەكی ئەتۆمی.

"پەیمانامەی بڵاو نەبوونەوەی چەكی ئەتۆمی" ساڵی 1968 ئەنجام دراوە و 189 دەوڵەت ئیمزایان لەسەر كردووە، یەكێك لەو وڵاتانە ئێرانە، بەڵام چەند وڵەتێك لە دەرەوەی ئەو رێككەوتنەوەن و خاوەنی چەكۆ ئەتۆمین، ئەوانیش وڵاتانی هیند و پاكستان و ئیسرائیل و كۆریای باكوورن.

بەو جۆرە ئەگەر ئێران بكشێتەوە هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم دەدات و دەچێت ریزی ئەو وڵاتانەی كە رێككەوتنەكەدانین و خاوەنی چەكی ئەتۆمین.

 د.ح


PM:05:35:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت