وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ زیاد ده‌كات

‌بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکات

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری‌ بازرگانی‌ عیراق چەند بڕیارێکی‌ دەرکرد و لەناویاندا زیادکردنی‌ بەشە خۆراکی‌ مانگانە و هەلی‌ دامەزراندن.


لە چوارچێوەی‌ چاکسازییەکانی‌ حکومەت و لە پێناو هێورکردنەوەی‌ بارودۆخی‌ عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی‌ بازرگانی‌ عیراق بەیاننامەیەکی‌ بڵاوکردەوەو تیایدا چەند بڕیاڕێکی‌ دەرکرد.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی‌ بازرگانی‌ بڕیاریداوە بەشەخۆراکی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان زیادبکات و، بەڵێنی‌ ئەوەشیداوە فۆڕمی‌ خۆراک بگۆڕێت بە کارتێکی‌ ئەلکترۆنی‌.

بەپێی‌ بەیانامەکە، وەزارەتی‌ بازرگانی‌ 800 ئۆتۆمبێلی‌ تۆیۆتا هایسی ژاپۆنی بە شێوەی‌ قیستی‌ درێژخایەن و قازانج دەداتە ئەو کەسانەی‌ بێکارن.

ئەو وەزارەتە راشیگەیاندوە، 161 پلەی‌ وەزیفی‌ دادەمەزرێنێت و کارئاسانیش دەکات بۆ تۆمارکردنی‌ پرۆژەی‌ کاری‌ گەنجان و لێبوردنیان لە سەرجەم باج و رسومات.

لە سەرەتای‌ دەستپێکردنی‌ خۆپیشاندنەکانی‌ بەغداو شارەکانی‌ دیکەی‌ عیراقەوە، حکومەت بەردەوام بەڵێنی‌ چاکسازی‌ و رووبەڕووبونەوەی‌ گەندەڵی‌ بە هاوڵاتیان دەدات، ئەم بەیاننامەیەی‌ وەزارەتی‌ بازرگانی‌ عیراقیش لە چوارچێوەی‌ ئەو چاکسازییانەدایە کە حکومەت بەمەبەستی‌ رازیکردنی‌ خۆپیشاندەران رایگەیاندووە.

هــ. ر


PM:03:10:10/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 23268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو