روسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات سەردانی عیراق نەكەن

‌عیراق - خۆپیشاندان

وێستگە نیوز-
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كردووە سەردانی عیراق نەكەن بەهۆی خۆراپی دۆخی ئەمنی لە زۆرینەی شارەكاندان.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە "وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژە دەكات كە دۆخەكە قورسە و چالاكی تیرۆ لە چەند شارێكی عیراقی هەیە، ئاستەنگیش لە بەردەمدایە بۆ گەیشتنی هاریكاری باڵیۆزخانە، بۆیە سەردانی كردنی هاووڵاتیانی روس بۆ عیراق مەترسیەكی گەورەیە".

لە ئێستادا عیراق لە دۆخێكی خراپی ئەمنیدایە بەهۆی خۆپیشاندانەكان و پێكادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكاندا، كە خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و دامەزراندنی حكومەتی نوێ و هەڵبژاردنی نوێ دەكەن.

د.ح

 


AM:09:24:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت