پۆلیڤیا.. پۆلیس لە حكومەت هەڵگەڕایەوە
پۆلیڤیا
وێستگە نیوز-
پۆلیسی چەند شارێكی پۆلیڤیا رەتیكردەوە فەرمانبەری حكومەت بكات بۆ بلآو پێكردنی خۆپیشاندانەكان، دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیش ئەوە بە كودەتا ناو دەبات.
ئیڤۆ مۆرالێس كە ئۆپۆزسیۆن پێی وایە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا ساختەكاری كردووە، ئامادە نییە كورسی دەسەڵات بە جێبهێڵێت، لە بەرامبەردا هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە چوونەتە سەرشەقام و داوای دەستلەكاركێشانەوەی دەكەن.
لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراودا پۆلیسی شارەكانی سوكری و سانتا كروز و كۆچبامبا هەڵگەڕانەوە و رەتیانكردەوە رێگری بكەن لە خۆپیشاندەران.
لە بەرامبەردا مۆرالێس بەیاننامەیەكی بڵاو كردۆتەوە و تێدا دەڵێت بەهۆی ئەو كودەتاوە دیموكراتیەكەمان لە مەتریسدایە.
تێكچوونی دۆخی پۆلیڤیا دوای ئەوە دێت كە ئەنجامە بەراییەكان ئەوەیان دەردەخست هەڵبژاردنەكە پێویستی بە قۆناغی دووەمە، بەڵام دوای 20 كاتژمێر سەركەوتوو بوونی مۆرالێس راگەیەندرا، ئەوەش ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەی توڕە كرد و خۆپیشاندان دەستی پێكرد.
د.ح
AM:08:58:09/11/2019
ئهم بابهته 2488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت