هاوپەیمانی فەتح: داواكاری خۆپیشاندەران رەوایە



وێستگە نیوز-

وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەیەنێت، داواكاری خۆپیشاندەران رەوایە و جەختیش لەوە دەكاتەوە، دەیانەوێت چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت.

محەمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمشەو 8/11/2019 لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە ئەوەی ڕاگەیاند، دەبێت حكومەت كاربكات بۆ دەستەبەری سەقامگیری و داواكاری خۆپیشاندەرانیشی بە رەوا وەسف كرد.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی فەتحە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، لە خۆپیشاندانەكانی چوار رۆژی رابردوودا 23 كەس كوژراون و 1077 كەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.


PM:11:24:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت