وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین: تەرمی منداڵەكە دوای توێكاری پزیشكی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە
فۆتۆ:K24
وێستگە نیوز-
بەهۆی هەڵەی شۆفێرێكە لە گەڕەكێكی قەزای رانیە، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ گیان لەدەست دەدات.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاندوە، رووداوەكە لە كاتێك روویداوە ئەو هاووڵاتییە ویستوویەتی ئۆتۆمبێل لە گەراجی حەوشەكەی رابگرێت و بێ ئاگا بووە، لەوەی منداڵێكی لە حەشەكەیە و بووە بە ژێرەوە.
وتەبێژەكەی پۆلیسی راپەڕین بە میدیای نزیك لە پارتیشی ووتوە، تەرمی منداڵەكە دوای توێكاری پزیشكی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و هاووڵاتییەكەش بە گوێرەی یاسا دەستبەسەر كراوە و دواتر بە كەفالەت ئازاد كراوە، تا رۆژی دادگاییكردنی.
PM:10:43:08/11/2019
ئهم بابهته 6408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت