شانەی ئەمنی عیراق: 17 موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی گەیارە كراوە



وێستگە نیوز-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 17 موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی گەریارە كراوە لە پارێزگای نەینەوا و ئەوەش دەخاتەڕوو، هەڵمەتێكی پشكنینیان بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستەكان دەست پێكرووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكەی ئەمشەی سەر بنكەی سەربازی گەیارە، ئەو شانەیە ڕایدەگەیەنێت، لە ناوچەیەكی نزیك بنكەی سەربازی گەیارە لە باكوری شاری موسڵ كراوەتە ئامانج و 17 موشەكەی ئاڕاستە كراوە".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو بنكەیە هێزەكانی سوپای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا-ی لێ دەمێنێتەوە و دەشڵێت"دەرەنجامی ئەو هێرشە موشەكیە، زیانی گیانی لێنەكەوتوەتەوە و زیانی زۆری ماددی نەگەیاندوە".


PM:09:52:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت