وێنە؛ توركیا بە گازی فرمێسكڕێژ وەڵامی هاوڵاتیانی كورد دەداتەوە
وێستگە نیوز-
پاش ئەوەی بەشێك لە هاوڵاتیانی ناوچەی دیریك-ی رۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای توركیایان بەرد باران كرد، ئەو سوپایە بە گازی فرمێسكڕێژ وەڵامی هاوڵاتیانیان دایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 8/11/2019، لە ناوچەی دیریك-ی رۆژئاوای كوردستان بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی چونی سوپای توركیا بۆ ناوچەكەیان، هاوڵاتیانی كورد بەرەنگاری ئەو سوپایە بوونەوە و سوپاكەش بە گازی فرمێسكڕێژ وەڵامیان دانەوە.
بەهۆی گازە فرمێسكرێژەكەی سوپای توركیاوە، زیاتر لە 10 كەس تووشی تەنگەفەسی بوون و لەهۆش خۆیان چوون، ئەمەش جگە لەوەی هاوڵاتییەكی كزورد هەر بەهۆی ئەو سوپایەوە شەهید بوو.
PM:06:41:08/11/2019
ئهم بابهته 2740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت