لیژنەی وەزە لە پەرلەمانی كوردستان: نابێت جیاوازی لە نرخی دابەشكردنی نەوتدا هەبێت

‌دابەشكردنی نەوت- ئەرشیف

وێستگە نیوز-
بە پێی هەندێك دەنگۆ و زانیاری نرخی دابەشكردنی نەوت لە نێوان شارەكاندا نزیكەی 10 هەزار بۆ هەر بەرمیلێك جیاوازی هەیە، بەڵام لیژنەی وزە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند نابێت جیاوازی هەبێت.


وێستگە نیوز زانیاری ئەوەی پێگەیشت كە نرخی دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت لە دهۆك 42500 دابەشكراوە و لە قەزاری سۆران بە 53000 دابەشكراوە، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی كرد بە بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند كە دڵنیا نین لەو زانیاریە و تەنها وەك هەواڵێك ئەوانیش پێیان گەیشتووە.

ناوبراو راشیگەیاند كە ئەوان رۆژی دووشەممە لەسەر ئەو بابەتە كۆبوونەوە دەكەن و پاشان هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن.

بەڵێن ئیسماعیل جەختی كردەوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك جیاوازیی بكرێت لە نرخی دابەشكردنی نەوت لە نێوان شارەكاندا هەبێت.

وتیشی: ئەگەر بابەتێكی لەو جۆرە هەبێت دەبێت حكومەت پاساوێكی زۆر زۆر ڕوونی هەبێت.

د.ح
 

 


PM:03:15:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت