خۆپیشاندەرانی پۆلیڤیا قژیان بڕی و بۆیان بۆیەكرد
وێستگە نیوز-
خۆپیشاندەرانی شارێك لە پۆلیڤیا سەرۆك شارەوانییەكیان گرت كاتێك دەیویست لە دەستیان هەڵبێت، سەریان بۆیاخكرد.
باتریشا ئارس كە سەرۆكی شارەوانی شاری ڤینتۆیە و لەگەڵ ئیڤۆ مۆرالێس سەرۆكی ولآتدا هاوپەیمانە لە باڵەخانەیەكدا ناچار بە چوونە دەرەوە كرا پاش ئەوەی گڕیان لە شوێنەكە بەردا.
میدیا ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكرد لە كاتێكدا ئارس هەوڵیدا لە درگای پشتەوە هەڵبێت، خۆپیشاندەران پێی گەیشتن و بۆیەی سوریان كرد بەسەریدا و ناچاریانكرد بە پێی پەتی بەسەر شەقامدا بڕوات بەر لەوەی سەری بۆ چاك بكەن.
لەو ڤیدیۆدا دەردەكەوێت كە ناوبراو تووشی شۆك بووە و لە ناو خۆپیشادەران دانیشتووە، بەڵام هەندێك لەوانەی چواردەوری قسەیان بۆ دەكرد و هەوڵی دڵنەواییان دەدا.
ماوەیەكە خۆپیشاندانی بەرفراوان پۆلیڤیای گرۆتەوە بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران بڕوایان وایە مۆرالێسی سەرۆكی وڵات ساختەكاری كردووە، پاش ئەوەی جیاكردنەوەی دەنگەكان راگیرا و سەركەوتنەوەی مۆرالیس بڵاو كرایەوە لە كاتێكدا پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن لە پێشەوە بوو.
د.ح
AM:09:57:08/11/2019
ئهم بابهته 3896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت