بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ قه‌زای شاره‌زووری دا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ قه‌زای شاره‌زوور رویدا و تائێستا زیانەکانی نازانرێت.

رزگار ره‌حیم، قایمقامی قه‌زای شاره‌زوور له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: بومه‌له‌ره‌زه‌كه‌ كاتژمێر 10:55 خوله‌كی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 روویداوه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ تائێستا گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ و زیانه‌كانی نازانرێت، هاوكات تائێستاش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.


PM:11:31:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت