وه‌زیری خوێندنی باڵا: کارمان بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن کردوە

‌د. ئارام محه‌مه‌د

وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ ڕایگەیاند کارمان کردوە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکان و لەهەوڵیشدان بۆ ڕەخساندنی‌ دەرفەتی خوێندنی زیاتر بۆ گەنجان.

د. ئارام محه‌مه‌د، وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ ئێوارەی‌ ئەمڕۆ پێنجشەمە 7ی تشرینی دووه‌می 2019، به‌شداریی ڕێوڕەسمی‌ دەرچوانی‌ خولی‌ 24ی زانکۆی‌ دهۆک پێشکەشی‌ کرد كه‌ تیایدا چوار هه‌زار و 7 خوێندكار بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە 68بەشی‌ زانستی‌ جیاجیا وەرگرت.

لەسەرەتای‌ وتەکەیدا وەزیری‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی‌ بەناوی‌ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دەرچوان و خانەوادەکانیان و شاری دهۆک کردو وتی‌: زانکۆی دهۆک لە دوای دامەزراندنیەوە بەردەوام لە گەشەکردن و فراوانبووندا بوە، لە هەمانکاتدا لە ڕوی ژێرخان و کوالێتی خوێندن و بنیادنانی کامپەس و توانای مرۆیی و توێژینەوەی زانستی  هەمیشە لە برەودا بووه‌.

د.ئارام محه‌مه‌د ڕایگەیاند: باوەڕمان وایە کە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی خوێندنی باڵا فاکتەری سەرەکی بنیادنانی ئابوریەکی گەشەکردو و کۆمەڵگەیەکی ئارام و سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەقامگیرە، هەر بۆ ئەمەشە کار بۆ بەرزکردنەوەی کواڵێتی خوێندن و فێرکردن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکانمان دەکەین.

وتیشی: هەوڵ دەدەین دەرفەتی خوێندنی زیاتر بۆ گەنجانی‌ وڵاتەکەمان بڕەخسێنین، بۆ ئەمەش ئەمساڵ توانیمان زیاتر لە 97%ی‌ دەرچوانی‌ ئامادەیی‌ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان جێگە بکەینەوە، و کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی تایبەتیشمان دابەزاند، ئەم هەنگاوەمان بۆ فراوانکردنی هەلی خوێندن و چەسپاندنی بنەکامانی هەلی یەکسان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.


PM:10:36:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو