روداوێكی هاتوچۆی دیكه بریندارێكی لێكه‌وته‌وه
دیمەنێک لە روداوەکە
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆ کە ئەمشەو له سنوری ناوچه‌ی گه‌رمیان رویدا، كه‌سێك بە سەختی برینداربوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و روداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیل‌دا له سنوری ناوچه‌ی گه‌رمیان رویداوه.
راشیگه‌یاند كه ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر و یه‌كێكی دیكه‌ی جۆری هۆندای خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێری هۆنداكه به‌سه‌ختی برینداربووه.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له قه‌زای كه‌لار كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
PM:10:14:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت