وته‌بێژی عەبدولمەهدی: رێگه به خۆپیشانده‌ران نادرێت هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی سه‌ربازیی سه‌رۆك وزیرانی عیراق جه‌ختیكره‌وه كه ناكرێت رێگه به خۆپیشانده‌ران بدرێت هه‌ڵبكوتنه سه‌ر بانكی ناوه‌ندی له شه‌قامی ره‌شید.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی سه‌ربازیی سه‌رۆك وزیرانی عیراق رایگه‌یاند: داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵكوتنانه‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی، دوو پرسی جیاوازن و په‌یوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه نییه.
وتیشی: ناكرێت رێگه به خۆپیشانده‌ران بدرێت ده‌ست بۆ بانكی ناوه‌ندی به‌رن كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی ره‌شید له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
سه‌باره‌ت به كوژراو و برینداره‌كانی ناو خۆپیشانده‌رانیش وتی، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها غازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێناوه و ئه‌و جۆره چه‌كه‌ش رێگه‌ی پێدراوه و له زۆر وڵات‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
PM:09:54:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت