وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: چاودێری ئاگربەستی تورکیا دەکەین
وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، چاودێری ئاگربەستی تورکیا دەکەن .
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7 ی تشرینی دووەمی 2019 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەی رایگەیاند، چاودێری ئاگربەستی تورکیا دەکەن.
وتیشی، "هەر لایەنێک مافی مرۆڤ پێشێل بکات سزای دەدەین".
سەبارەت بە پەیوەندیەکانی وڵاتەکەی و ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد، " ئەڵمانیا هاوبەش و هاوپەیمانێکی گەورەمانە."
لای خۆشیەوە هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، یەکگرتوویی ناتۆ لە بەرژەوەندی ئەواندایە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی، " رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووینەتەوەو پێکەوەکارکردنمان لە چوارچێوەی ناتۆدا گرنگە".
ئەم وتانەی هایکۆ ماس لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بە ناتۆ هۆشداری دایە وڵاتانی ئەوروپا و رایگەیاند، ناتۆ لەسەرەمەرگدایە.
ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە لێدوانێك بۆ گۆڤاری "زە ئیكۆنۆمێست" ئاشكرایكرد كە پێویستە بە ئامانجی نوێوە ناتۆ دەستبەكار بێتەوە.
بە وتەی ناوبراو پاشەكشەكانی ئەمریكا و كردەوەكانی توركیا هۆكارن بۆ ئەوەی ئێستا ناتۆ لە دۆخی سەرەمەرگدا بێت.
ش. ر
PM:07:32:07/11/2019
ئهم بابهته 3032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت