عادل عەبدولمەهدی: پڕۆژە وەستاوەكان بێ كاری دروستكردوە


وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێكدا بە ئامادە بوونی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە قەیرانە ئابوورییەكانی عیراق و هۆكارەكانی دەكات.

عادل عەبدولمەهدی ئاشكرایكرد كە پێنج هەزار پڕۆژە لە عیراق راگیراوە، ئەوەیش بێ كاری زۆری دروستكردووە، جگە لەوەی پارەیەكی زۆر لەو پڕۆژە تەواو نەكراوەنەدا بە فیڕۆ چوون.

باسی لەوەشكرد كە دەیانەوێت داهاتەكانی دیكەی عیراق جگە لە نەوت زیاد بكەن و جەختی لەوە كردەوە كە چاكسازی دارایی گەورە دەكەن بۆ نەهێشتنی قورسایی دارایی لە سەر عیراق.

سەرۆكوەزیرانی عیراق ئاشكرایكرد كە ئەوان دەیانەوێت چەندین چاكسازی بكەن چاو بە سیتەمی باج بخشێننەوە و پڕۆژە كان بخەنەوە گەڕ و بێ كاری نەهێڵن.

د.ح
 


PM:06:02:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو