ئەنجومەنی وەزیران: كار بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی بودجە دەكرێت جگە لە نەوت
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
وێستگە نیوز-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ بە مەبەستی تاوتوێكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو كۆبوویەو باسی لە گرنگی رەوانەكردنی كرد بە شێوەیەكی زوو بۆ پەرلەمانی عیراق.
بە پێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێی ئەوە كراوە كە رێگەی زیاتر بدۆزرێتەوە بۆ باشكردنی ئابووری عیراق و زیادكردنی بەرهەمەكانی دیكە جگە لە نەوت.
هەرەوەها باس لە چاكسازی زیاتر و پێشنیازی ئەو پڕۆژانە كراوە كە بەرهەمی زیاتریان هەیە و دەتوانرێت سوودی هەلی كاری زیاتریان لێ وەبگیرێت و بێ كاری نەهێڵێت.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە عادی عەبدولمەهدی داوایكردووە بە كردەوە لێپرسینەوە و بكرێت و بەدواداچوون بكرێت بۆ پڕۆژەكان و هەروەها ناردنی بودجەی 2020 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەم كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كاتێكدایە كە شارەكانی باشووری عیراق خۆپیشاندانی تێدا بەڕێوە دەچێت و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت دەكەن.
د.ح
PM:05:56:07/11/2019
ئهم بابهته 2488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت