دادگای ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشووی به‌سره ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دەستپاکی به‌سره فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری پێشووی شاره‌كه و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای ده‌ركرد.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند: "به‌پێی ماده‌ی 340ی یاسای سزادانی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری له ئیفادكردنی فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگای به‌سره و خوله‌كانی راهێنان و گه‌شه‌پێدان له ساڵی 2014دا" فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری پێشووی به‌سره ده‌ركراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و پارێزگاره له‌سه‌ر حسابی پارێزگا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیفادكردووه كه فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگا نین.
راشیگه‌یاند: پارێزگاری پێشوو له بودجه‌ی پارێزگاکەی بۆ ئیفادكردنی ئه‌و كه‌سانه خه‌رج كردووه ئه‌مه‌ش به‌فیڕۆدانی داهاتی گشتییه.
هاوکات سەرفەری دەرەوەی وڵاتیشی لێ قەدەغە کراوە.
PM:01:19:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت