نەتەوەیەکگرتووەکان: نیگەرانین لە بەکارهێنانی چەک دژی خۆپیشاندەران

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی عیراق.. فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەردەوامن و تا ئێستا كۆتاییان نه‌هاتووه‌، نەتەوەیەکگرتووەکانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆر نیگەرانن لە به‌كارهێنانی چه‌ك دژی خۆپیشانده‌ران و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات تووندوتیژی بەکارنەهێنن.
 

لە راگەیەندراوێکدا سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە گشت لایەنەکان دەکات خۆیان لە بەکارهێنانی چەک بپارێزن، هاوکات لێکۆڵینەوەی جیددی لە هەموو گرژی و تووندوتیژییەکان بکەن.
 
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات خۆپیشاندەران بە نوێنەرایەتی لەگەڵ حکومەت گفتوگۆیەکی "واتادار" ئەنجامبدەن.
 
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 5ـی ئەم مانگە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، دووەمین راپۆرتی خۆی لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عیراق بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق بەردەوامە، لەماوەی 10 رۆژی خۆپێشانداکانی عیراقدا 97  کەس کوژروان.
 
لە راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئەوەشهاتبوو، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانی عیراق بەراورد بە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر ئارامگرتووتربوون، بەڵام بەکارهێنانی چەک و پێشێلکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و کەسانی چەکدارەوە بەدی دەکرێت.

هــ. ر


PM:12:26:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو