دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌ستی پێكرد

‌دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ده‌ستپێكرد.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی تشرینی دووه‌می 2019، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هــ. ر


AM:09:27:07/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت