پۆلیسی بەلجیكا: شۆفێری بارهەڵگرەكە ئاگاداری كردینەوە



وێستگە نیوز-
وتەبێژێكی پۆلیسی فیدراڵی بەلجیكا دەستگیر كردنی 12 كۆچبەری نایاسایی لەنێو ساردكەرەوەیەكدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات، شۆفێری بارهەڵگرەكە دەسەڵاتداران ئاگاداردەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو 12 كۆچبەر بە نایاسایی بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەچنە نێو بارهەڵگرێكی ساردكەرەوە.

هەواڵەكە دەشڵێت"شۆفێری بارهەڵگرەكە دەسەڵاتداران ئاگاداردەكاتەوەو لەشاری ئەنڤێرپی وڵاتی بەلجیكا دەستگیردەكرێن و لەو بارەیەشەوە وتەبێژێكی پۆلیسی فیدراڵی بەلجیكا وتویەتی"لەلایەن شۆفێرێكی بارهەڵگری ساردكەرەوەوە ئاگاداركراینەوە كە 12 كۆچبەر لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدان، لەكاتێكدا ئەو شۆفێرە سەوزەو میوەی گواستۆتەوە، كاتێك لەشاری ئەنڤێرپی بەلجیكا دەوەستێت، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە هەر 12 كۆچبەرەكە دەستگیردەكرێن و دواتر بۆ فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی ئەو وڵاتە دەگوازرێنەوە".

پۆلیسی بەلجیكا ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ئەوەی دڵنیابون لەسەلامەتی كۆچبەرەكان، ناسنامەكانیان ئاشكراكراون كە 11كۆچبەر لەو كۆچبەرانە سورین و یەك دانەشیان سۆدانیە.


PM:08:47:04/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو