بەهۆی کارمەندەکەیەوە لە بەڕێوەبەری دەرکرا

‌ستیڤ ئیستەربرۆک، بەڕێوەبەری دوورخراوەی ماکدۆناڵدس


وێستگە نیوز- 
دوای ئاشکرابوونی پەیوەندیەکەی لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانی، زنجیرە خواردنگەکانی ماکدۆناڵدس، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەی لە کارەکەی دوورخستەوە. 

لە بەیاننامەیەکدا ماکدۆناڵدس رایگەیاندووە، ستیڤ ئیستەربرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە بە بڕایارێکی کارگێڕی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە بەوپێیەی " پێشێلی سیاسەتی کۆمپانیای کردووەو ناوبانگی خراپ کردووە بە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ کارمەندێکی خۆی". 

بەپێی نامەیەکیش کە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە ئیستەربرۆک دانی بە پەیوەندی لەگەڵ کارمەندەکەیدا ناوە و وتوویەتی، " ئەوە کارێکی هەڵە بوو بەپێی پرەنسیپەکانی کۆمپانیا، لەگەڵ کارگێڕی کۆمپانیا رێککەوتووم لەسەر ئەوەی کاتی ئەوەیە لە کۆمپانیا دووربخرێمەوە". 

ماکدۆناڵدس هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەسەر پەیوەندییەکەی ئیستەربرۆک و کارمەندی کۆمپانیاکەی ئاشکرا نەکردووە و تەنها ئەوەی ئاشکرا کردووە دوای لابردنی ستیڤ ئیستەربرۆک، کریس کیمبنسکی لە شوێنی ئەو دامەزراندووە. 


ش . ر 

سەرچاوە : ئاژانسەکان





PM:07:53:04/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو