خۆپیشاندانه‌كانی عیراق نرخی دۆلاری به‌رزكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق، نرخی دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕی دراویش له شاری سلێمانی پێشبینی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی تشرینی دوه‌ه‌می 2019، شوان هادی، له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 121 هه‌زار و 200 دیناره.
وتیشی: "100 یۆرۆ به 133 هه‌زار و 250 دیناره، 100 پاوه‌ن به 155 هه‌زار دیناره".
هه‌روه‌ك روونیشیكرده‌وه كه 100 لیره‌ی توركی به 21 هه‌زار و 350 دیناره، 100 هه‌زار تمه‌ن به 10 هه‌زار و 600 دیناره.
له باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دراوه‌كانه‌وه شوان هادی وتی: "هۆكاره‌كه‌ی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و مانگرتنی فەرمانگەکانی عیراقە، بۆیە ئەگەر خۆپیشاندان و مانگرتنەکان بەردەوام بن ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی لێدەکرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەم 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزارو 600 دینار بوو.
هــ. ر
AM:10:11:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 28828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت