حه‌لا: له دینداریدا حیجاب بنه‌ما نییه
وێستگه نیوزـ
خانمه هونه‌رمه‌ندێكی میسری ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیجاب له یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆزدا باس نه‌كراوه، كه‌واته حیجاب كردن له ئاییندا شتێكی سه‌ره‌كی نییه.
حه‌لا شيحه، خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری له گتفوگۆیهكدا رایگه‌یاندوه: ته‌نها له ناوه‌ڕاستی سوره‌تی نور له قورئانی پیرۆزدا باس له حیجاب كراوه، ماده‌م له سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كه‌دا له یه‌كه‌م ئایه‌تدا باس نه‌كراوه، كه‌واته حیجاب له ئاییندا شتێكی سه‌ره‌كی نییه.
حه‌لا کە پێشتر حیجابی پۆشیوە و ئێستا لای بردوە، دەڵێت لابردنی لەچکەکەی پەیوەندیی بەوەوە نییە کە گەڕاوەتەوە بۆ بواری نواندن و پێی وایه كه "خودا خۆی به‌خشنده و لێبورده‌یه، چونكه ئه‌وه‌تا خانمان حیجابیش ناكه‌ن خودا سزایان نادات و لێیان خۆش ده‌بێت، خودا خۆی حیجابی پێ خۆشه، به‌ڵام شتێكی سه‌ره‌كیش نییه بۆ موسڵمانان".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێت: "خۆ من شێخ نیم تا حیجاب بپۆشم، من مر‌ۆڤم" به‌پێویستیشی ده‌زانێت منداڵ له‌سه‌ر چه‌مكی هه‌ڵه‌ی سزا و ترس په‌روه‌رده نه‌كرێت، به‌ڵكو ده‌بێت منداڵان فێری خۆشویستنی خودا و نزیكبونه‌وه له خودا بكرێن.
حه‌لا شيحە ده‌ڵێت: نوێژ و قورئان خوێندن كارێكی جوانه، به‌ڵام ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به دینداری و حیجابه‌وه نییه، ئاشكراشیكردوه كه حه‌زی به نوێژكردن بووه و قورئاونیشی خوێندوه و به قورئان خوێندنیش ده‌رونی زۆر ئاسوده بووه و هه‌ستیشی به‌وه كردوه كه كاركردنی له‌كایه‌ی هونه‌ریدا هه‌ڵه بووه و به‌باشی زانیووه هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان دینداری و كاری هونه‌ریدا رابگرێت.
PM:08:50:03/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 9624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت