درێژترین ددان لە مێژوودا لە دەمی نەخۆشێکدا دەرهێنرا



وێستگە نیوز-
پزیشکێکی ددانی ئەڵمانی درێژترین ددانی لە مێژوودا بۆ نەخۆشێک هەڵکێشا.

ماکس لۆکاس ئەو پزیشکە ئەڵمانیەیە کە لە ناوچەی ئۆفنباخ لە دەوروبەری شاری فرانکفۆرت کە توانیویەتی " درێژترین ددان لە مێژوودا" لە دەمی نەخۆشێکدا هەڵبکێشێت.

بەهۆی کارەکەیەوە دکتۆرەکە ناوی چووەتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، چونکە درێژی ددانەکە کە 3.72  سانتیمە ریکۆردی پێشووی درێژترین ددانی شکاندووە .

پرۆسەی هەڵکێشانی ددانەکە لە مانگی رابردوودا بۆ میچۆ فۆدوبیخا ئەنجامدراوە کە پیاوێکی ئۆکرانیە و پشکنینەکانی دەریانخستووە کە ددانێکی ئێجگار گەورەی هەیە و هەر ئەوەش تووشی ئازارێکی زۆری کردووە.

رۆژنامەیەکی ئەڵمانیش بڵاویکردووەتەوە فۆدۆبیخا هەستی بە ئارامیەکی زۆر کردووە دوای هەڵکێشانی ددانەکەی لەلایەن دکتۆر لۆکاسەوە.

پێشتر لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکاندا هەڵکێشانی درێژترین ددان بە ناوی پزیشکیە هیندییەکانەوە بوو کە درێژی ددانەکە 3.67 سانتیم بوو.


ش . ر



AM:10:40:02/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 5612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو