چيرۆكى هالۆوين چييه؟
وێستگە نیوز-
بڕوايه‌كى باو هه‌يه كه ئاهه‌نگه‌كانى جه‌ژنى هالۆوين ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند داب و نه‌ریتێکی كلتى يان (سلتى) كۆن، (كلت) يان (سلت) ژماره‌يه‌ك گه‌لن كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر لقى رۆژئاواى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لانى هيندۆ – ئه‌وروپى و به‌گوێره‌ى هه‌ندێ تيۆرى مێژوويى گه‌لى ئێرله‌ندى و سكۆتله‌ندى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك "كلتى"ين.
ئاهه‌نگه‌كانى جه‌ژنى هالۆوين سه‌رەتا په‌يوه‌ست بوون به وه‌رزه‌كانى دروێنه و رنينى به‌رهه‌مه‌كان، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندى نێوان وه‌رزه‌كانى كشتوكاڵ و ئه‌و رێوڕه‌سمانه‌ى په‌يوه‌ستن به ناديار و هێزه ناسروشتييه‌كانى باو له مێژوودا.
ئه‌م ئاهه‌نگانه پێشتر "پێشبينيكردنى دوارۆژ" و بيروبۆچوونى په‌يوه‌ست به مردن و هاوسه‌رگيرى و بابه‌تى هاوشێوه‌ى له‌خۆده‌گرت.
له لێكدانه‌وه‌يه‌كى تردا بابه‌ته‌كه په‌يوه‌سته به جه‌ژنێكى كلتى كه ئه‌و جه‌ژنه ناوى "سامهاين"ـه‌و په‌يوه‌ندى به سه‌ره‌تاى سه‌رما و تاريكييه‌وه هه‌يه (كاتێك رۆژ كورت ده‌بێت و شه‌و درێژ ده‌بێت)، چونكه به‌پێى بڕواى كلتييه‌كان رۆژى 31ى ئۆكتۆبه‌ر خۆر به‌ديلى ده‌كه‌وێته ده‌ست "خواوه‌ندى مردن" و له‌و شه‌وه‌دا گيانى مردووه‌كان به‌ئاسماندا ده‌گه‌ڕێت و هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه بۆ جيهانى زيندووان ده‌دات.
به‌ڵام له ئاينى مه‌سيحيدا بابه‌ته‌كه په‌يوه‌سته به بير و بڕواى جياواز و، هالۆوين ئه‌و شه‌وه‌يه كه ده‌كه‌وێته پێش ئه‌و رۆژه‌ى كه له ئاينى مه‌سيحيدا به رۆژى "هه‌موو قديسه‌كان" ده‌ناسرێت، وشه‌ى (قديس)يش به‌رامبه‌ره به وشه‌ى "هالۆماكس" و جاران ئاهه‌نگى هاوشێوه هه‌بوون له‌و سێ رۆژه‌ى ده‌كه‌وته پێش جه‌ژنێكى ديكه‌ى كريستيانه‌كان وه‌ك جه‌ژنى لێبووردن كه تیایدا نوێژ بۆ گيانى ئه‌وانه ده‌كر‌ێت كه تازه مردوون.
جه‌ژنى هالۆوين له سه‌ده‌ى نۆزده‌يه‌م پاش كۆچكردنى ئێرله‌ندييه‌كان بۆ ئه‌مريكا و گواستنه‌وه‌ى داب و نه‌ريت و چيڕۆكه‌كانيان له‌گه‌ڵ خۆيان، به شێوازه تازه‌كه‌ى له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا په‌يدا بوو.
له جيهاندا به‌چه‌ندين شێوازى جياواز ئاهه‌نگه‌كانى هالۆوين ده‌گێڕدرێ، له نه‌مسا شه‌وى هالۆوين به‌ر له خه‌وتن، هه‌ندێ نان و ئاو و مۆمێك به داگيرساوى له‌سه‌ر مێزێك جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش بۆ پێشوازيكردنه له‌و گيانانه‌ى كه سه‌ردانى ماڵه‌كانيان ده‌كه‌ن.. له چين، خواردن و ئاو له‌به‌رده‌م وێنه‌ى مردووه‌كانيان داده‌نێن.. له چيك، كورسييه‌كان له‌ده‌ورى ئاگر داده‌نێن، كورسييه‌ك بۆ هه‌ريه‌كێ له زيندووانى خێزان و كورسييه‌ك بۆ هه‌ر مردووێك.. له مه‌كسيك و وڵاتانى ئه‌مريكاى لاتينيش جه‌ژنى هالۆوين، جه‌ژنى خۆشى و شادييه و بۆنه‌يه‌كه بۆ يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆست و خۆشه‌ويستانه‌ى كه كۆچيان كردووه.
جل وبه‌رگى ئاهه‌نگه‌كانى جه‌ژنى هالۆوين چه‌ندين شێوه و ره‌نگى جياوازيان هه‌يه و به‌گوێره‌ى نه‌وه‌كان ده‌گۆڕێن، به‌ڵام به‌شێوه‌يه‌كى گشتى بيرۆكه‌كه‌ى له‌باره‌ى مردن و دێوه‌زمه‌كانه.
PM:08:27:01/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت