تەمەنی 34 ساڵە و وەک منداڵ دەردەکەوێت

‌چو چەنگکای، تەمەنی 34 ساڵە و وەک منداڵ دەردەکەوێت

وێستگە نیوز-
پیاوێکی چینی تەمەن 34 ساڵ بەدەست نەخۆشیەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت کە وای لێ کردووە وەک منداڵێک دەربکەوێت.

نەخۆشیەکەی چو شەنگکای "پیاوە چینیەکە" لەوکاتەوە دەستیپێکردووە کە تەمەنی شەش ساڵان بووە و لە ناوچەیەکی نزیکی ناوەڕاستی چین لەکاتی یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەردێک بەر سەری کەوتووە.

دایکی چو چەنگکای ئاماژەی بەوە داوە کوڕەکەی دوای بەرکەوتنی بەردەکە سێ رۆژ هۆشی لە خۆی نەبووە،  کاتێک بردوویانە بۆ نەخۆشخانە دکتۆرەکان پێیان راگەیاندوون کوڕەکەیان تووشی جەڵتەی دەماغ بووەو نەشتەرگەرییەکی خێرایان بۆ ئەنجامداوە.

دوای نەشتەرگەرییەکە چو چەنگکای هەستی بەباشی کردووە تا ئەوکاتەی تەمەنی گەیشتووەتە نۆ ساڵ، خێزانەکەی هەستیان بەوە کردووە منداڵەکەیان بەراورد بە منداڵەکانی دیکە کێش و باڵای گەشە ناکات، تەنانەت رەنگی بە جۆرێک بووە وەک بڵێی تەنها شەش ساڵ تەمەنیەتی.

دوای چەندین پشکنین پزیشکە چینیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەو غودەیەی لە لەشی مرۆڤدا بەرپرسە لە گەشەی جەستە  لە جەستەی چو-دا دوای رووداوەکە زیانی بەرکەوتووە.

لە ئێستاشدا کە زیاتر لە 28 ساڵ بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە چو چەنگکای وەک کوڕێکی منداڵ دەردەکەوێت  هیچ موویەک بە روخسارییەوە نیە و دەنگیشی وەک دەنگی منداڵێکە، بەڵام هیوای ئەوە دەخوازێت وەک هاوتەمەنەکانی بژیایە و بیتوانیایە هاوسەرگیری بکات و منداڵی هەبێت.

پیاوە چینیەکە بە میدیایەکی وڵاتەکەی وتووە، " لەگەڵ ئەوەی تەمەنم زیاتر لە 34 ساڵە بەڵام لەشم تەنها ئەرکەکانی منداڵێکی بچووک ئەنجامدەدات، من گەورە نەبووم ، لەبەرئەوە ناتوانم هاوسەرگیری بکەم".

ش . ر


PM:08:02:01/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو