نرخی به‌نزین زیاتر داده‌به‌زێت
هێشتا جیاوازی لە نرخی بەنزیندا هەیە
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری سوتەمەنیی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بە هۆی ئاسانكاریكردن بۆ بازرگاكان، نرخی بەنزین لە دابەزیندایە و چەند پێشنیازێكیشیان ئاراستەی حكومەت كردووە بۆ ئەوەی زیاتر دابەزێت.
ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنیی هەولێر به ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگه‌یاندووه، لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی نرخی بەنزین لە دابەزیندایە و تا ئێستا 25 دینار لە سنووری هەولێر دابەزیوە و چاوەڕێ دەكرێت هێشتا دابەزێت، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ئاسانكارییەك بۆ بازرگانان دەكات، بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هەم هەرزان بێت و هەمیش كوالێتییەكەی باش بێت.
بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر وتیشی: "چەند پێشنیازێكمان داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوشێوەی حكومەتی عیراق نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستانیش دابەزێت، بۆیە هەوڵەكان بەردەوامن و ئومێدەوارین سەركەوتوو بێت".
لای خۆیه‌وه به‌همه‌ن قادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا نرخی به‌نزین له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌و جۆره‌ی ئێستای ده‌مێنێته‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایات.
روونیشیكرده‌وه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی سووته‌مه‌نی ئازاده، بۆیه به‌نزینخانه‌كان خۆیان كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ دابه‌زاندنی نرخ ئه‌مه‌ش شتێكی باشه.
هــ. ر
PM:12:34:31/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت