په‌یامی كازم ساهیر بۆ خۆپیشاندانه‌كانی عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

گۆرانیبێژی ناوداری عیراق، كازم ساهیر، به‌هۆنراوه‌ گوزارشتی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراق كرد و نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر دۆخی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی.

كازم ساهیر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هۆنراوه‌ی " سلامٌ علیك"ه‌ی وه‌ك په‌یامێك بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عیراق بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

هۆنراوه‌كه‌ ئه‌سعه‌د ئه‌لغه‌ریری شاعیری عیراقی نوسیویه‌تی و ساڵی 2008 و له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆیی عیراقدا كازم ساهیر ئاوازی بۆ دانا و كردی به‌ گۆرانی و بڵاویكرده‌وه‌.

به‌مدواییه‌ش پێشنیاز كرا ئه‌و گۆرانییه‌ بكرێته‌ سرودی نیشتمانیی عیراق و یه‌كێكیش له‌وانه‌ی كه‌ پێشنیازی كردبوو، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در بوو، كازم ساهیرش ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌ ده‌بڕی به‌و مه‌رجه‌ی په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ندی بكات.

هه‌ر له‌ جریوه‌كه‌یدا كازم ساهیر کۆپلەیەکی تری لە هۆنراوەکەی داناوە کە "نزا بۆ عیراق ده‌كات و تۆزی نیشتوی ساڵانی له‌سه‌ر روخسار ده‌سڕێت و ده‌ڵێت: ئه‌ی خۆشه‌ویستم بۆچی به‌ غه‌مباری ده‌تبینم و دڵت غه‌می لێ ده‌بارێت؟"


PM:09:19:26/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 8744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت